شاعیر: کەمالی
کتێب: دیوانی کەمالی
سەرناو: خەڵکینە وەرن بەسیە ئیتر ڕوو لە خودابن

خەڵکینە وەرن بەسیە ئیتر ڕوو لە خودابن
بەس مایلی فیتنە و شەڕ و ئاشووب و بەڵابن

بەس تەفرەقە و وێڵی کەژ و کێو و چیا بن
زۆر عەیبە کە بەم نەوعەپەرێشان و گەدا بن

***

وەک تەیر ئەگەڕێن عالەمی ئەمڕۆ بە هەوادا
ئەستێرە و مانگ کەشف ئەکەن ئێستا لە سەمادا

بەحری هەموو دنیا ئەگەڕێن وان لە سەفادا
ئێوەن هەموو غەرقن لە غەم و دەرد و جەفادا

خزمینە دەسا بێنەوە ئێوەش دە وەها بن

زۆر عەیبە کە خەڵک ڕووت کەنەوەهەندێ لە کۆڵان
شەو بێت و بدەن زرمە لە دەرگای هەموو ماڵان

ئەشیای هەموو ئەو ماڵە ببەن ئێوە بە تاڵان
بۆ چی بەدەسی ئێوەوە بگرین کە مناڵان

سا بێنەوە ئەم جارە کەمێ ڕوو لە خودا بن